به‌هاى لیره‌ى توركى بۆ چواره‌م رۆژ له‌دواى یه‌ك داده‌به‌زێت

هەواڵ / ئابوری :: 04/07/2018‌ :: 898‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هۆى زیادبوونى مه‌ترسییه‌كانى هه‌ڵاوسان، به‌هاى لیره‌ى توركى بۆ چواره‌م رۆژ له‌ دواى یه‌ك دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، هه‌رچه‌ند بازاڕه‌كانى بۆرسه‌ پێشبینى ده‌كه‌ن بانكى ناوه‌ندى توركیا، نرخى سووه‌كان به‌رزبكاته‌وه‌.  


ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌، 4ى تەمووز، به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رێژه‌ى 0.7% دابه‌زی و به‌ 4.7120 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا له‌دانیشتنه‌كانى پێشتریش دابه‌زى، دواى ئه‌وه‌ى ئاماره‌كان ده‌ریانخست، كه‌ رێژه‌ى هه‌ڵاوسانى نرخه‌كان له‌ مانگى حوزه‌یراندا بۆ به‌رزترین ئاستى 14 ساڵى رابردوو زیادیکردوە، دوو هێنده‌ى ئه‌و رێژه‌یه‌ بوو كه‌ پسپۆرانى ئابوورى پێشبینان ده‌كرد. 

لیره‌ى توركى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌رێژه‌ى 20% به‌هاى به‌رامبه‌ر دۆلار هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بانكى ناوه‌ندى توركیا له‌ مانگى نیساندا به‌رێژه‌ى 5 خاڵى سه‌دى نرخى سووه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌. 

ئه‌م دابه‌زینه‌ى به‌هاى لیره‌ى توركى، یارمه‌تى پێنوێنى بۆرسه‌ى ئه‌سته‌نبوڵیدا، كه‌ شه‌شه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ تۆماربكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى لاوازى به‌هاى لیره‌، یارمه‌تى هه‌نارده‌كاران  ده‌دات، كه‌ هه‌نارده‌ى ده‌ره‌كى كاڵاوشمه‌ك زیاد بكه‌ن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure