"کونسوڵی بریتانیا بە سلێمانی سەرسامە"

هەواڵ / کوردستان :: 04/07/2018‌ :: 314‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
لە راگەیەنراوێکی کونسوڵخانەی گشتی بریتانیا لەشاری هەولێر هاتووە، لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوو کونسوڵی گشتی سەردانی پارێزگای سلێمانی کردووە ئەو زۆر خۆشحاڵبووە بە بینینی خەڵک و چین و توێژەکانی سلێمانی، شوێنەوارە مێژوویەکانی سلێمانیش سەرنجی کونسوڵی راکێشاوە.

لە راگەیەنراوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ تەمموزی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە، کونسوڵی گشتی بریتانیا "مارتن وۆر" لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا سەردانی سلێمانی کرد و خۆشحاڵبووە بەبینینی خەڵک و کۆمەلێک شوێنی سلێمانی کە سەرنجی کونسوڵ و ستافەکەیانی راکێشاوە، "چونکە سەرنجڕاکێش بوون" وەك لەبەیاننامەكەدا هاتووە.

ئەوەش لەراگەیەنراوەكەدا هاتووە، کونسوڵی گشتی بریتانیا لەسەردانەکەی بۆ سلێمانی جگە لەوەی چاوی بە چین و توێژە جیاوازەکانی سیاسی و ئەکادیمی و کۆمەڵگەی مەدەنی کەوتووە، سەردانی کۆمەڵێک شوێنی گرنگ و دڵگیری سلێمانی کردووە کە جێگای بایەخ و خۆشحاڵی بووە".

لەبارەی ئەو شوێنانەی سەردانی کردوون لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، کونسوڵی گشتی ساتێکی خۆشی بەسەر بردووە بە سەردانیکردنی بازاڕی "شوشەی سلێمانی و گەلەری زاموا و مۆزەخانەی هۆتێل فەرەح" ئەوەش جێگای دڵخۆشی بووە کە یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی سلێمانی بینیوە، ئەوەی زیاتر سەرنجی کونسوڵی گشتی بریتانیای راکێشاوە، گفتوگۆکردن لە گەڵ کاسبکاران و خەڵکی سلێمانی بووە".

لەوێنەکاندا کە بۆ دواڕۆژ، نێردراون، تیایدا دەردەکەوێت کونسوڵی بریتانیا لەبازاڕە میللییەکانی سلێمانی گونییەیەکی رەنگ خاکی پەڕۆی کڕیوە کە لە تووکی مەڕ و بزن دروستدەکرێت و دەستکردی کوردە و لەبازاڕەکاندا ئێستا بەكەمیی دەبینرێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure