یەكەمەكان لە "دەڤەری بایكۆت" بوون

هەواڵ / کوردستان :: 04/07/2018‌ :: 258‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

گرنگترین مانشێتەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تەموزی بەشێک لە رۆژنامە کوردییەکان.

 

كوردستانی نوێ‌:
- لەناو تۆڕی پیلانگێڕیدا، كەركوك سەبری شۆڕشگێڕانەی هەیە
- كەركوك، ژماردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكرد
- 70%ی رێژەی وەرگرتن لە زانكۆكان، بۆ دەرچوانی خولی یەكەم دەبێت
- ئەمریكا لە سوریا هاوپەیمانەكانی خۆی فرۆشت
- ئەمجارەش دژەتیرۆر ژمارەیەك هاووڵاتی رزگار كرد
- فەرماندەیی هێزەكانی 70 روونكردنەوە دەدات
- فیلمێكی كوردی لە ئیتالیا خەڵاتی بەدەستهێنا

خەبات:
- نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئەمریكی رەوشی ناوچەكە تاوتوێ‌ دەكەن
- كۆمیسیۆن دەستیكرد بە پرۆسەی ئەژماركردنی بەدەستی دەنگەكان .. لە كەركوك 526 سندوقی دەنگدان كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە دەگرێتەوە
- لیژنەی مافی مرۆڤ: كەركوكییەكان هیچ متمانەیەكیان بە هێزە عێراقییەكان نەماوە
- ئەمریكا هەنگاوی دروستكردنی كونسووڵخانەكەی لە هەولێر خێراتر دەكات
- یەكەم حاڵەتی مردن بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە موسڵ
- عێراق .. دەركردنی سزای زیندانیكردنی هەتا هەتایی بۆ پێنج تاوانبار
- شەڕی عەشایەری ژیانی لە خەڵكی ناوەڕاست و خوارووی عێراق تێكداوە
- سلێمانی .. كاركردن بە پێوەری میكانیكی ئاو دەستیپێكرد
- لیژنەی ئەمنیی باڵای پارێزگای دهۆك، سێ‌ بڕیاری دەركرد
- هەوڵەكان بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بەردەوامن 
  * هیچ كەسێك بەهۆیەوە گیانی لەدەست نەداوە .. لە هەرێمی كوردستان تەنها یەك حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆماركراوە

ئاژانس:
- ناكۆكییەكانی ناو پارتی بڕیارێكی بارزانی رادەگرێت
- یەكێتی لەسەر كۆنگرە بڕیار دەدات .. سێ‌ سیناریۆ بۆ دیاریكردنی سەركردایەتیی نوێ‌ هەن
- یەكێتیی و پارتی لەسەر پاكێجێكی یەكگرتوو بۆ بەغدا كۆدەبنەوە .. داوای جێگرەكەی سەرۆك وەزیران و دوو وەزارەتی سیادی كراوە
- دوایین تەقینەوەی كەركوك لە رێگەی ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە ئەنجام دراوە
- پێشمەرگە دەگەڕێتەوە كەركوك
- لەناو پارتیدا بۆچوونی جیاواز لەسەر دیاریكردنی بەرپرسی لقەكان هەیە
- وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان: وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ هاوكار نین بۆ پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران
- چوار لایەنەكە گومانیان لە پڕۆژەكەی پارتی هەیە 
  * دواخستنی پۆستی سەرۆكی هەرێم لەبەر بارزانییە
- گێمێكی تری ململانێ‌ لەنێوان ئیسلامییەكاندا دەستی پێ‌كرد .. بۆ رێگری لە پێكدادان رێككەوتننامەی شەرەف ئیمزا دەكەن
- بڕیاردەری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك: ئێمەی كەركوكی باجی نەوت و چەند كەسێك دەدەین كە دانیشتووی هەرێمن
  * ئێمە لە یەكگرتوو تێناگەین بایكۆتی كردووە یان لە حكومەتدا بەشدارە، دوو ئەندامی گەڕاونەتەوە بەڵام سەرۆكی ئەنجوومەن نەگەڕاوەتەوە
  * دۆخی شارەكە وەكو خۆی نامێنێت و هەنگاوی جددی هەیە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە
- هەژاری ئێرانی شڵەژاندووە .. لە رۆژهەڵاتی كوردستان دۆخەكە خراپترە
- شوێنەوارەكەی بەكرەجۆ دەیسەلمێنێت ئەكەدییەكان لە سلێمانی بوون
  * دیوارێكیان دۆزییەوە كە درێژی 20 مەترە و پانییەكەی دوو مەترە
- یەكەمەكان لە "دەڤەری بایكۆت" بوون .. نیشانەی ئەوەیە سیستمی پەروەردە خراپە

هەولێر:
- پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكان دەستی پێكرد
- لیژنەی ئەمنیی پارێزگای دهۆك چەند بڕیارێكی گرنگ دەردەكات .. چەكی بێ‌ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ‌ تابلۆ قەدەغەیە
- توركیا بەردەوامە لە بۆردومانكردنی ناوچە سنوورییەكان
- ئێزدییەكان داوای كورسی كۆتا دەكەن
- عێراق لە دەنگدانی ئەلیكترۆنییەوە بۆ ژماردنەوە بەدەست
- لە ماوەی شەش مانگدا 116 ئۆتۆمبێل لە هەولێر سووتاون
- بەرزبونا پلەیێن گەرمێ‌ روژ لو روژێ‌ مەترسیین ئاگر بەربوونێ‌ زێدەتركرینە
- با هەموومان خەمێك لە مەنهۆلە بێ‌ قەپاغەكان بخۆین
- حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەكانی پەیماننامەی كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە دەكات
- لە بریتانیا فیلمێك لەبارەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە نمایش دەكرێت
- رۆمانێك سەبارەت بە "كچەكانی كۆبانێ‌" بڵاوكرایەوە

رێگای كوردستان:
- وتاری حزبی شیوعی كوردستان لە یادی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان و ساڵڕۆژی ماڵئاوایی هاوڕێی تێكۆشەر عەزیز محەمەد
- كاكەییەكان لەبەردەم هەڕەشە و مەترسین .. چەندین گوندی كاكەیینشین چۆڵ كراون و خەڵكەكەیان دەربەدەر بوون
- لە ماوەی دوو ساڵدا سێ‌ كۆگای گەورەی چەك و تەقەمەنی تەقیونەتەوە
- وەزارەتی تەندروستیی: دوو حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە كوردستان تۆماركراوە .. نەخۆشییەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە 
- ئەمڕۆ بەدەست ئەژماركردنەوەی دەنگەكان دەستپێدەكاتەوە
- سەرچاوەی بۆنە پیسەكەی هەولێر پاڵاوگە بچووكەكان نییە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure