كۆمسیۆنی هەرێم: 300 هه‌زار ناو له‌تۆمارى ده‌نگده‌راندا ده‌رهێنراون

هەواڵ / کوردستانی :: 04/07/2018‌ :: 663‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 300 هه‌زار ناوى دووباره‌ و مردووان و وه‌همى له‌ تۆمارى نوێى ده‌نگده‌ران ده‌رهێنراون.

هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند "لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، کۆمسیۆن دەستدەکات بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و پڕۆسەکەش بۆ ماوەی مانگێك بەردەوامدەبێت".

به‌وته‌ى ناوبراو، تاوەکو ئێستا ناوی نزیکەی 300 هەزار کەس لە تۆمارەکەدا دەرهێنراوە  كه‌ بریتیبوون له‌ ناوى مردووان و وه‌همى و دووباره‌ و ئه‌و کەسانەی فۆڕمی خۆراکیان هەیە.

وتیشى "داوا له‌ لایەنە سیاسییەکان دەكه‌ین بەشداربن له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن، بۆ ئه‌وه‌ى تێبینی و سكاڵاى خۆیان بده‌ن به‌ كۆمسیۆن له‌باره‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، داواشیان لە لایەنەكان کردووە خۆیان کارمەند بۆ نوێکردنەوەی تۆمارەکە دیاری بکەن، بۆ ئەوەی کۆمسیۆن دایانبمه‌زرێنێت.

وابڕیاره‌ له‌ 30ی ئه‌یلولى ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure