نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 04/07/2018‌ :: 185‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 4ی تەمموزی 2018، له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار بەرامبەر دینار نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار  و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای شەبەکە نەقدیە له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 300 دینار بوو.

به‌گشتی به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار 250 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 139 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 158 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 16 هه‌زار 500 دینار.
100 لیره‌ی توركی به‌ 27 هه‌زار دینار.

دوێنێش بەهای دراوەکان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار 300 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 141 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 158 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 15 هه‌زار  750دینار.
100 لیره‌ی توركی به‌ 26 هه‌زار دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure