لەکەنەدا به‌هۆی گه‌رماوه‌ 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / جیهان :: 04/07/2018‌ :: 4020‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
كه‌ناڵی "سی بی سی" نیوز بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كه‌كانی گه‌رماوه‌ شه‌ش كه‌س له‌ مۆتریاڵ-ی كه‌نه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ش حاڵه‌تی نائاساییان راگه‌یاندووه‌. 


كه‌ناڵه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ی دووچاری گرفت بوونه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌رپرسانی ئه‌و ناوچانه‌ هۆشداریان داوه‌ته‌ خه‌ڵكه‌كه‌و له‌ هه‌نێدك ناوچه‌ش حاڵه‌تی نائاسایی راگه‌یاندراوه‌. 

كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ زاری دكتۆر میلین دراون بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی مۆنتریاڵ نایه‌وێن كه‌ ئه‌وه‌ دووباره‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ 2010 رویدا كاتێك به‌هۆی به‌رزبوونی پله‌ی گه‌رماوه‌ 106 كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا. 

ئاماژەشی بەوەکردووە، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلە گەرمادا تاوەکو ئێستا 6 کەس گیانی لەدەستداوە. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure