دوایین نرخى ئەمڕۆی دۆلار و تمه‌ن له‌بازاڕه‌كاندا

هەواڵ / ئابوری :: 03/07/2018‌ :: 3775‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 3ی ته‌مموزی 2018 نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى بەخۆیەوە بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 200 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، به‌هاى تمه‌نیش هاته‌خواره‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 200 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 350 دینار بوو.

 سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى وتى "به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 815.000 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا لە كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100دۆلار بە 760.000 تمه‌ن بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 350 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 200 دینار


- به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 760.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 815.000 تمه‌ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure