کۆمسیۆن لەكه‌ركوكەوە بژاردنه‌وه‌ و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كانی ده‌ستپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 03/07/2018‌ :: 236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ 3ی تەمموزی 2018 كۆمسیۆن له‌ شارى كه‌ركوك ده‌ستیكرد به‌ پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌و بژاردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان.


دادوەر له‌یس جه‌بر حه‌مزه‌، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌لبژاردنه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ى حوزه‌یران رایگه‌یاند، له‌شارى كه‌ركوك له‌ بنكه‌ى جیاكردنه‌وه‌ و بژاردنه‌وه‌، به‌شێوه‌ى ریزبه‌ندى له‌و وێستگانه‌ى به‌پێى رێكاره‌ یاساییه‌كان سكاڵایان له‌سه‌ر بووه‌، ده‌ستكراوه‌ به‌ پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان.

رونیشیكرده‌وه‌، بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان پشتیان به‌ فه‌رمانبه‌رانى نوسینگه‌كانى كۆمسیۆن له‌ كه‌رخ و ره‌سافه‌ له‌ به‌غدا و سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى كه‌ركوك و فه‌رمانبه‌رانى كۆمسیۆنى كه‌ركوك به‌ستووه‌، پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ و بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگەکان به‌ده‌ستیى ئه‌نجامده‌درێت.

وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان،  ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ پرۆسه‌كه‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران و ئه‌و دادوه‌رانه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ دادگاى باڵاى فیدراڵى دایناون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure