كۆمسیۆن ده‌رگاى به‌ رووى وه‌رگرتنى پاڵێوراواندا كرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 03/07/2018‌ :: 528‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، لەمڕۆ 3ی تەمموزەوە تا 25ی تەمموز دەستدەکرێت بە تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی لیست و قەوارە سیاسييەكان.


به‌پێى راگه‌یەنراوێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم، له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ى ته‌مموزەوە تاوه‌كو 25ى ته‌مموز ده‌ستده‌كات به‌ وه‌رگرتنى ناوی کاندیدانی ئەو لیست و قەوارە سیاسی و هاوپەیمانیەتییانەی پەسەندکراون.

ئاماژەی بەوەشکراوە کە كۆمسیۆن بەپێی ماددەی 21 لە یاسای ژمارە 1ی ساڵی 1992ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، چەند مەرجێكى داناوه‌ بۆ خۆکاندیدکردنی ئەو کەسانەی دەیانەوێت بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان خۆیان کاندیدبکەن، ئەوانیش بریتین لە:

1- هاووڵاتی کوردستانی بێت و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بێت.
2- تەمەنی لە 30 ساڵ کەمتر نەبێت و شیاویی و ئەهلیەتی تەواوی هەبێت.
3- خوێندن و نوسین بزانێت، بڕوانامە گرنگ نییە.
4- بەو جۆرە تاوانانە حوکمنەدرابێت کە کاربکەنە سەر رەوشت و ئادابی گشتی و پاکی.
5- بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست و دزیی سزا نەدرابێت.
6- لەو تاوانانە بەشداریی نەکردبێت کە لەلایەن دەسەڵاتی داپڵۆسێنەرەوە نەخشەیان بۆ کێشراوە و لە کوردستان جێبەجێکراون.

وابڕیاره‌ له‌ 30ى ئه‌یلولى ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامبدرێت و بۆ ئه‌مه‌ش 38 قەوارەی سیاسیی و 3 هاوپەیمانییەتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خۆیان تۆمارکردووە.

مه‌رجه‌كانى كۆمسیۆن بۆ لیست و قه‌واره‌كان له‌باره‌ى تۆماركردنى كاندیده‌كان بریتین له‌:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure