بەرزترین پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان تۆماردەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 03/07/2018‌ :: 2645‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی تەمووز شارەکانی هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرما بەخۆیانەوە دەبینن لەو شەپۆلەی چەند رۆژێکە ناوچەکەی گرتۆتەوە .

لە راگەیەندراوێکی  بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم  کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردۆتەوە هاتووە، پلەکانى گەرمای ئەمڕۆ لە بەرزترین ئاستى ماوەى ئەم شەپۆڵە دەبێت پێشبینى دەکرێت بەرزترین پلەکانى گەرماى هەندێک لە ناوچەکان ئەمڕۆ بگاتە  زیادتر لە ٥٠ پلە.

باسی لەوەشکردووە، سبەى چوارشەمە کاریگەریى ئەم شەپۆڵە گەرمایە دەستدەکات بە کشانەوە پلەکانى گەرما بە یەک تا دوو پلە روو لە نزمبوونەوە دەکات، رۆژى هەینى ئەم شەپۆلە گەرمایە کاریگەریى نامێنێت پلەکانى گەرما بە نزیکەى( 4 تا 6 ) پلە نزمدەبێتەوە دەگاتەوە ئاستى خۆى.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure