لەكۆتایی ئه‌م مانگه‌ دیارده‌یه‌كى ده‌گمه‌نی گه‌ردوونى رووده‌دات

هەواڵ / زانست :: 02/07/2018‌ :: 644‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
زانكۆی ئۆراڵ فیدڕاڵی روسی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌ دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ندا مانگ و مه‌ریخ له‌یه‌ك نزیكده‌بنه‌وه‌ و خه‌ڵكی شاری یه‌كاترینبۆرگی روسیا ده‌توانن به‌ ئاسانی ئه‌و دیارده‌یه‌ ببینن. 

زانكۆكه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ سایتی سپوتنیكی روسی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت "له‌ شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28ی مانگی تەمووزدا دیارده‌یه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن رووده‌دات، كه‌ ئه‌ویش نیزكبوونه‌وه‌ی مانگ و مه‌ریخ-ه‌". 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ جگه‌ له‌ نزیكبوونه‌وه‌ی مانگ و مه‌ریخ، درێژترین مانگیران له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا رووده‌دات. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure