دواین نرخى دۆلار و تمه‌ن له‌ بازاڕه‌كاندا

هەواڵ / ئابوری :: 02/07/2018‌ :: 2749‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2ی ته‌مووزی 2018 نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى بەخۆیەوە بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، به‌هاى تمه‌نیش زیاتر داشكا.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 300 دینار بوو.

وتیشى "به‌ڵام به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 820.000 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا لە كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100دۆلار بە 770.000 تمه‌ن بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 300 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 400 دینار


- به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 770.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 820.000 تمه‌ن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure