پارەی ئەمپێری پارێزگایەک دیاریکرا

هەواڵ / کوردستان :: 02/07/2018‌ :: 3355‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تى هاووڵاتیان و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ گۆڕانكارى له‌ خشته‌ی كاركردنى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئه‌نجامدا و بۆ هه‌ر ئه‌مپێڕێكیش بڕى 12 بۆ 13 هه‌زار و 500 دینار دیاركراوه‌.


ته‌یمور محه‌مه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌و خشته‌یه‌ى كه‌ پێشتر بۆ كاركردنى مولیده‌ ئه‌هلییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ دانرابوو ناڕه‌زایه‌تى هاوڵاتیانى لێكه‌وته‌وه‌، چونكه‌ له‌خشته‌ی پێشوودا له‌ كاتژمێر حه‌وت بۆ 11ى پێش نیوه‌ڕۆ كاره‌با نه‌ده‌درایه‌ هاوڵاتیان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خشته‌یه‌كى نوێمان داناوه‌، كه‌ هاوڵاتیان و خاوه‌ن مۆه‌لیده‌كانیش به‌گونجاوی بزانن.

رونیكرده‌وه‌، خشته‌ نوێیه‌كه‌ى كاركردنى موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان به‌جۆرێكه‌ له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانیدا، موه‌لیده‌كان پێنج كاتژمێر كاربكه‌ن و كاتژمێری‌ شه‌شه‌م پشوی پێبده‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕه‌چاوكردنى داواكردنى خاوه‌ن موه‌لیده‌كان، به‌وه‌ى كه‌ ترسیان له‌ شكانى مۆلیده‌كانیان هه‌یه‌ له‌ حاڵه‌تى زۆر كارپێكردنیان، هاوكات به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاتى كاره‌باى نشتیمانى دیارى كراو نییه‌، ئێمه‌ش ناتوانین كاتێكى دیاریكراو بۆ كارپێكردنى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان دابنێین".

سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى وت، بۆ مانگى حوزه‌یران نرخى هه‌ر ئه‌مپێرێك بۆ كاركردنى موه‌لیده‌ به‌ 12 هه‌زار تا 13هه‌زار و 500 دینار دیاریكرا، ئه‌وه‌ش له‌ گه‌ڕه‌كێكه‌وه‌ بۆ گه‌ڕه‌كێكى تر گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت بۆ مانگى حوزه‌یران، به‌ڵام بۆ مانگى ته‌موز هێشتا دیارى نه‌كراوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure