خۆپیشاندانه‌كانی باشوری ئێران په‌ره‌ده‌سێنێت

هەواڵ / جیهان :: 02/07/2018‌ :: 534‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دوارۆژ
خۆپیشاندانه‌كانی شاری خۆره‌مشه‌هری سه‌ر به‌ پارێزگای خوزستان له‌ باشوری ئێران، په‌ره‌ده‌سێنێت بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌.

بەشی فارسی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2ی ته‌مموز بڵاویكرده‌وه‌، هه‌زاران كه‌س له‌ خۆره‌مشه‌هر و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری و له‌وانه‌ ئه‌هواز ناوه‌ندی پارێزگای خوزستان، ماهشهه‌ر و سه‌ر به‌نده‌ر و به‌نده‌ری ئیمام خومه‌ینی، بۆ پاڵپشتی له‌ خۆره‌مشه‌هر و دژ به‌ سیاسه‌تی په‌راوێزخستنی عەره‌به‌كانی ئێران له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵەکەی ده‌نگی ئه‌مریكا، خۆپیشانده‌ره‌كان تا به‌یانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوون و به‌ زمانی عه‌ره‌بی دروشمیان ده‌وتەوە.

خۆره‌مشه‌هر به‌هۆی ئه‌وەی كه‌ له‌ ته‌نیشت کەنداوی عه‌ره‌بییه‌ و دراوسێی وڵاتی عێراقیشه‌ له‌ بورای ستراتیژییه‌وه‌ یه‌كێكە له‌ شاره‌ گرنگه‌كانی ئێران، ئه‌و شاره‌ له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراقدا له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ داگیركرابوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure