سەرکەوتنی مێژویی " ترەمپی مەکسیک" لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەدا

هەواڵ / جیهان :: 02/07/2018‌ :: 543‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی دوێنێی مەکسیک، ئاندرێس مانوێل لوپێز ئۆبرادۆر، سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێنا و بەوەش سەرکەوتنێکی مێژویی بۆ چەپەکانی وڵاتەکە تۆمارکرد
.

ئۆبرادۆر  كه‌ به‌ " تره‌مپی مه‌كسیك" ناسراوه‌ توانیوێتی رێژەی ٥٣%ی دەنگەکان مسۆگەربکات و پۆستی سەرۆکی وڵات بباتەوە.

هاوکات ریکاردۆ ئانایا لە پارتی کاری نیشتیمانی کە نزیکترین رکابەری ئۆبرادۆر بوو نزیکەی ٢٢%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و خۆزێ ئانتۆنیۆ میادێ لە پارتی دامەزراوەیی شۆڕشگێڕی کە ساڵانێکی دورودرێژ حوکمی وڵاتی کردووە توانی تەنیا ١٦%ی دەنگەکان بەدەستبێنێت و بەپلەی سێیەم دەرچوو.

دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان لوپێز ئۆپرادۆر لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای وڵاتەکەی بەڵێنی دا لەئاست ئەو متمانەیەدا بێت کە ملیۆنەها مەکسیکی پێیان داوە و وتی "بەیەکسانی و راستگۆیانە حوکم دەکەم، بێئومێدتان ناکەم، خیانەت لە گەل ناکەم"
بەڵێنیشی دا حوکمی هەموو چینەکانی کۆمەڵگا بکات و گوێ لەهەموویان بگرێت، بەڵام زیاتر گرنگی بە چەوساوەکان و پەراوێزخراوەکان بدات.

هەردوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانیش دۆناڵد ترەمپم سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە ئۆبرادۆر کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی بۆ پۆستی سەرۆکی وڵاتی مەکسیک و بەڵێنی کاری هاوبەشی پێدا.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد     



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure