بۆ هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك به‌غدا و هه‌رێم و توركیا له‌دانوستاندان

هەواڵ / ئابوری :: 02/07/2018‌ :: 631‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكرایده‌كات كه‌ دانوستانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و توركیا به‌رده‌وامه‌ بۆ دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوك لە رێگەی به‌نده‌رى جه‌یهانى توركییەوە و ئاشكراشیده‌كات كه‌ ئێستا رۆژانه‌ 220 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌وشاره‌ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.


عه‌بدولجه‌بار لعێبی وه‌زیرى نه‌وتى عێراق راگه‌یاند"به‌رده‌وامین له‌ دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم و توركیا بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر نه‌وت له‌ كیڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوكه‌وه‌ به‌رێگاى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركی هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ بكه‌ین".

وتیشى"بڕى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوك په‌یوه‌ست به‌ ده‌ره‌نجامى ئه‌و دانوستانانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ین و رێژه‌ى هه‌نارده‌كه‌شی هه‌ر ئه‌و كاته‌ دیاری ده‌كرێت".

 وه‌زیرى نه‌وتى عێراق وتیشى"رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه‌ى ئێستا له‌ كیڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركوك 220 هه‌زار به‌رمیله‌ كه‌ ده‌نێردرێته‌ پاڵاوگه‌كان".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure