دوایین نرخى دۆلار و تمه‌ن له‌ بازاڕه‌كاندا

هەواڵ / ئابوری :: 01/07/2018‌ :: 2930‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 1ی ته‌مووز 2018 نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 150 دینار بوو.

وتیشى "به‌ڵام به‌هاى تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 800.000 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا لە كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100دۆلار بە 750.000 تمه‌ن بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 150 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 250 دینار

- به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 750.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 800.000 تمه‌ن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure