عێراق؛ مانگى رابردوو بە به‌هاى زیاتر له‌ 7 ملیار دۆلار به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 01/07/2018‌ :: 222‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق تێكڕاى بڕى هه‌نارده‌ و داهاتى نه‌وتى مانگى حوزه‌یرانى رابردووى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌پێى ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كانى كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) زیاتر له‌ 105 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌.


عاسم جیهاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتی خاوى عێراق له‌ مانگى حوزه‌یرانى رابردوو 105 ملیۆن و 640 هه‌زار و 160 به‌رمیل بوو، داهاته‌كه‌شى 7 ملیار و 323 ملیۆن و 150 هه‌زار دۆلار بوو. 

راشیگه‌یاندوه‌، تێكڕاى هه‌نارده‌ى نه‌وتى رۆژانه‌ش سێ ملیۆن و 521 هه‌زار به‌رمیل بووه‌ و به‌رملێك نه‌وتیش به‌ 69.322 دۆلار فرۆشراوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە