ناوی عێراق له‌لیستێکی جیهانیدا ده‌رهێنرا
هەواڵ / ئابوری :: 01/07/2018 :: 754 جار بینراوە
دواڕۆژ
گروپى كارى دارایی نێوده‌وڵه‌تى FATF كه تایبه‌ته به چاودێریكردنى سپیكردنه‌وه‌ى پاره و سه‌رچاوه‌ى دارایی گروپه تیرۆریستییه‌كان ئاشكراى كرد كه عێراق بهڕەسمى له لیستى وڵاتانى چاودێریكراو ده‌رهێنرا.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى بانكى ناوه‌ندى عێراق كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ى تهمموز بڵاویكردوه‌ته‌وه رایگه‌یاندوه كه "ئه‌و بڕیاره‌ى FATF دواى ئه‌وه‌دێت كه بانكى ناوه‌ندى عێراق سه‌ركه‌وتنى باشى به‌ده‌ستهێنا له قه‌ڵاچۆكردنى سپیكردنه‌وه‌ى پاره و نه‌هێشتنى سه‌رچاوه‌ى دارایی تیرۆر و پابه‌ندبوونى ته‌واو به سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانى گروپى كارى دارایی نێوده‌وڵه‌تى".
روونیشیكردوه‌ته‌وه كه بڕیاره‌كه‌ى FATF دواى ده‌ركردنى یاساى قه‌ڵاچۆكردنى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ى ژماره 39ى ساڵى 2015ی عێراق دەرچووە كه تیایدا رێنمایی تایبه‌ت و رێوشوێنه‌كانى قه‌ڵاچۆكردنى سپیكردنه‌وه و ئه‌نجومه‌نى قه‌ڵاچۆكردنى سپیكردنه‌وه‌ى پاره و سه‌رچاوه‌ى دارایی تیرۆریزمى دامه‌زرێنران.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد له ئێستا به‌دواوه چیتر عێراق له‌لایه‌ن گروپى كارى دارایی نێوده‌وڵه‌تى FATF چاودێرى ناكرێت.