ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌فغانستان روویدا

هەواڵ / جیهان :: 01/07/2018‌ :: 188‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محەمەد نەجمەدین
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ڕاستی شاری جه‌لال ئاباد ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی. 


عه‌تائه‌ڵڵا خۆجیانی، وته‌بێژی حاكمی ویلایه‌تی نه‌نكرهار لە ئەفغانستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ی ته‌موز به‌ رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ پاش دوو كاتژمێر له‌وه‌ رویاوه‌ كه‌ ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان سه‌ردانی جه‌لال ئابادی كردووه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ ئێستادا ژماره‌ی قوربانییه‌كان دیاری نه‌كراوه‌ به‌ڵام زیان به‌ دوكانی بازرگانی و بینای ده‌زگای هه‌واڵگیری له‌ ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌ کەوتووە. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure