سلێمانى هه‌زاران كه‌س بێكار ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 01/07/2018‌ :: 322‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ى ته‌مموزى 2018 به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.

كوردستانى نوێ:

- ماوه‌ى خولى سێیه‌مى (نوێنه‌ران) كۆتاییهات
  * كۆمسیۆن: سێشه‌ممه‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ده‌ستپێده‌كات و ئه‌و سندوقانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ره‌
  * سه‌رۆك كۆمار سوپاسى خولى سێیه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى كرد
- ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
- په‌رله‌مانتارێكى هه‌ده‌په‌ ئازادكرا
- خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ردانى وه‌لید جنبڵاتى كرد
- بوشه‌هر، دۆزینه‌وه‌ى شوێنه‌وارێكى 7000 ساڵه‌
- مادده‌ى وزه‌به‌خش له‌ مۆندیال به‌كارنه‌هێنراوه‌

خه‌بات:
- سۆشیالیست ئینته‌رناشناڵ داواده‌كات هه‌موو توندوتیژییه‌ك دژى گه‌لى كوردستان رابگیرێ
- كاكه‌ییه‌كانى كه‌ركوك: ناوچه‌كانمان بوونه‌ته‌ ئامانجى تیرۆریستانى داعش
- داعشه‌كانى سنوورى مه‌خموور نیازیان خراپه‌
- كاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌پێى ده‌ستوور كۆتایى پێهات
- به‌هۆى تێكچوونى دۆخى ئه‌منى حكومه‌تى عێراق پۆلیسى ئیتیحادى ره‌وانه‌ى شارۆچكه‌ى داقوق كرد
- 40 په‌رله‌مانتار ئیمزایان بۆ پێنج كورسیى كۆتاى ئێزدییه‌كان كردووه‌
- پڕۆژه‌ى راكێشانى ئاوى كه‌سنه‌زان ته‌واو ده‌بێت
- ئه‌مساڵ تا ئاستى 70%ى كورسییه‌كانى كۆلێژ و په‌یمانگاكان بۆ ده‌رچووانى خولى یه‌كه‌م ده‌بێت
- حكومه‌تى عێراق 620 ملیار دینار قه‌رزدارى جووتیارانى كوردستانه‌
- كچه‌كا كوردى ئێزدى یا 17 سالى تێ ئازادكرن
- پۆلیسێ دهۆكێ دزیكه‌رێ سێ ملیۆن دۆلاران ده‌سته‌سه‌ركر

ژیان:
- یاسایه‌ك بۆ هاوتاكردنى مووچه‌ى شه‌هیدان ئاماده‌ ده‌كرێت
- سلێمانى به‌ جێبه‌جێكردنى بڕیارێكى حكومه‌تى عێراق هه‌زاران كه‌س بێكار ده‌كات
  * بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆی حكومه‌تى عێراق تایبه‌ت به‌ ده‌روازه‌ لاوه‌كییه‌كان له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ .. له‌ هه‌ولێر و دهۆك كارى پێناكرێت 
- چه‌مچه‌ماڵ به‌ پاره‌ى پترۆدۆلار، ده‌بوژێته‌وه‌
- كۆمسیۆن حكومه‌ت بێ هیوا ده‌كات .. به‌رپرسانى كۆمسیۆن به‌ حكومه‌تى هه‌رێمیان وتووه‌ ناتوانن دوو هه‌ڵبژاردن پێكه‌وه‌ بكه‌ن
- رۆژگارى ره‌شى شووتى خۆماڵى 
- به‌غداد، دۆزه‌خى نێره‌موكه‌كان .. هیچ یاسایه‌ك نییه‌ مافه‌كانیان دابین بكات و رێكخراوه‌كان و حكومه‌تیش شه‌رم ده‌كه‌ن باسیان بكه‌ن

هه‌ولێر:
- ئه‌مریكا كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات
- دادگاى فیدراڵى: هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ به‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانى خۆى بكات
- ته‌مه‌نى په‌رله‌مان كۆتایى هات و عێراق كه‌وته‌ بۆشایى یاساییه‌وه‌ .. درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره‌
- هه‌ولێر و به‌غدا لیژنه‌یه‌كیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان پێكهێنا .. شایسته‌ داراییه‌كان بۆ كچه‌ كورده‌ ئێزدییه‌ رزگاربووه‌كان ته‌رخان ده‌كرێن
- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانى كۆریاى باكوور ده‌كات
- هه‌ده‌په‌ به‌ فه‌رمى داواى یاسایى له‌سه‌ر وه‌زیرى ناوخۆ تۆمار كرد
- ئه‌مریكا: نیازمان نییه‌ پێگه‌ سه‌ربازییه‌كانمان له‌ ئاسیا كه‌م بكه‌ینه‌وه‌
- رێككه‌وتنى سه‌ركرده‌كانى ئه‌وروپا له‌ دژى كۆچبه‌رانن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure