ئه‌و پیاوه‌ی ئیسلامی به‌ئاقڵی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كارهێنا

هەواڵ / چاوی تۆ :: 01/07/2018‌ :: 313‌ جار بینراوە

كاوه‌ی مه‌لا حسێن
پرسیارێك: بۆچی زۆرجار ده‌بینرێت هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری په‌یامی ئیسلامن، هاوسۆزیی بۆ ئه‌ردۆغان ده‌رده‌بڕن؟ ئایها ئه‌و هاوسۆزییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ئه‌ردۆغان خه‌می په‌یامی ئیسلام و موسڵمانانێتی، یاخود سوره‌تی فه‌تح و قورئانی پیرۆز بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كارده‌هێنێت و برای موسڵمانیش له‌ژێر كاریگه‌ریی سۆز و په‌راوێزخستنی لایه‌نی ئه‌قڵانی، شین و رۆڕۆی بۆ ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردووه؟‌
.

به‌جدی ئه‌گه‌ر وردبیته‌وه‌ له ‌هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ردۆغان و ئه‌كپارتی، هاوشێوه‌ی سه‌دام حسێن به‌ڵام ئه‌م ئاقڵانه‌تر په‌یامی ئیسلام بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كارده‌هێنێت و به‌و‌هۆیه‌شه‌وه‌ سۆزی نه‌ك توركه‌كان به‌ڵكو به‌شێكی باشی كوردیشی بۆ خۆی راده‌كێشێت، سۆزی ئه‌و كورده‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ له‌ژیر پاكتاوكردن و كوشتن و زیندانیكردندایه‌.

ئه‌گه‌ر وردبیته‌وه‌ له ‌مێژووی تورك، به‌رده‌وام دژی كورد بووه ‌و ته‌نانه‌ت وه‌ك مرۆڤیش سه‌یری نه‌كردووه‌، ئه‌كه‌په ‌و ئه‌ردۆغانیش درێژكراوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ن.

هه‌ركات كورد له‌ژێر په‌رچه‌می ئاشتی و په‌یامی ئاشتیدا هه‌نگاوی نابێت، ئه‌وا سوپای توركیا ده‌ستی به‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی كردووه‌ته‌وه‌ دژی گه‌لی كورد، نه‌ك له ‌باكور به‌ڵكو وێرانكردنی عه‌فرین و پیشێلكارییه‌كانی باشور و تێكدانی ژینگه‌كه‌ی، شایدی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانن، كه‌ ئایا‌ هه‌ڵگری په‌یامی پیرۆزی ئیسلامه‌ یاخود نا.

 به‌ڵام پێم سه‌یره‌ خه‌ڵكانێك كه‌ خۆیان به‌هه‌ڵگری خه‌مه‌كانی موسڵمان و په‌یامی ئیسلام ده‌زانن، له‌ئاستی ئه‌و پێشێلكارییانه‌دا چاویان نابینێت، كه‌چی ئاماده‌ن په‌یامه‌ درۆزنه‌كانی ئه‌ردۆغان و چاوبه‌سته‌كێكانی بڵاوبكه‌نه‌وه‌ و به‌شان و باڵیدا هه‌ڵبده‌ن.

ئاپۆ له‌ كتێبی ئیسلام و نیشتمانپه‌روه‌یدا ده‌ڵیت: ده‌سه‌ڵاتی توركیا ئاینی ئیسلامی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌رهێناوه‌، له‌كاتێكدا پێچه‌وانه‌ی په‌یامی ئیسلام هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، ماف و ئازادیی بۆ خۆی به‌ڕه‌واده‌بینێت به‌ڵام بۆ گه‌لی به‌رامبه‌ر قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات. بۆیه‌ ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی خۆیان به‌ مامۆستای ئاین و هه‌ڵگری په‌یامی ئیسلام ده‌زانن به‌گژ ئه‌و په‌یامه‌ ساخته‌كارییه‌ی ئه‌ردۆغاندا بچنه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره‌ زۆرجارده‌بینین ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شان و باڵی ئه‌ردۆغاندا هه‌ڵده‌ده‌ن خۆیان به ‌كه‌سانی ئه‌كادیمی ده‌زانن.

لێره‌دا ئه‌و قسه‌یه‌ی دكتۆر عه‌لی شه‌ریعه‌تی-م بیرده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت: له‌ جه‌هلی جاهل ناترسم، به‌ڵكو له‌و عالمه‌ ده‌ترسم كه‌ عیلمه‌كه‌ی ئیستغلال كردووه‌ بۆ پشتگیریكردنی سته‌مكار.




 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure