شه‌پۆلێكی دیكه‌ی گه‌رما روو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 01/07/2018‌ :: 1254‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت "لەسبه‌ی دووشه‌ممه‌وه‌ 2ی حوزه‌یران تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شه‌پۆلێكی دیكه‌ی گه‌رما روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ی ته‌مموزی 2018، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم له‌ راگه‌یەنراوێكدا، پێشبینییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی راگه‌یاند.

 

به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم، له‌ سبەی دووشەممەوه‌ پلەکانی گەرما دووبارە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن بە نزیکەی 4 تا 6 پلە.

بەپێی راگەنراوەکە، رۆژی سێشەممە گەرما بە پلەیەک تاکو دوو پلەی تر بەرزتر دەبێتەوە و تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رده‌وامده‌بێت و رۆژی هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بێته‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە