تەرمی 10 کەس لە هندستان بە هەڵواسراوی دۆزرانەوە

هەواڵ / جیهان :: 01/07/2018‌ :: 265‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پۆلیسی شاری نیودێلهی پایتەختی هندستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی تەموز رایگەیاند، تەرمی 11 کەسیان لە ماڵێکدا لە گوندی بوراری دۆزیوەتەوە کە جەستەی 10 کەسیان جگە لەوەی کوێر کراون، بە بنمیچی ماڵەکەشەوە هەڵواسراون.


بەپێی هەواڵێکی سکای نیوزی بریتانی، چوار لە کوژراوەکان پیاو بووەو سێ کەسیان ژن و چوار کچیشیان تێدابووە.

سکای ئەوەشی ئاشکراکردووە، تەرمی 10 کەس لە کوژراوەکان بە بنمیچی ماڵەکەوە هەڵواسراون و تەرمی ئافرەتێکی 70 ساڵیش لەسەر زەوییەکە دۆزراوەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure