هەوڵ بۆ لابردنی پارەی سەر گەشتیارانی ئێران دەدرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 02/07/2018‌ :: 317‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەرپرسێکی ژووری بازرگانی عێراق لە تاران رایدەگەیەنێت، كۆماری ئیسلامی ئێران پارەی لەسەر ئەو ھاووڵاتیانە داناوە کە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، ئەمەش کاریگەری لەسەر هاتنی گەشتیارانی ئەو وڵاتە بۆ هەرێم دروستکردووە.


سید حمید حسێنی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ژووری بازرگانی عێراق لە تاران بەدواڕۆژی راگەیاند "لەسەر بابەتی پارەی گەشتیاران ئێمە کارمان بۆ کردووە و نامەی رەسمیمان ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت کردووە و هەردوولا بە بەردەوامی کاری لەسەر دەکەین، چونکە ئەو بابەتە بەلامانەوە گرنگە".

وتیشی "ئێمە پێمانڕاگەیاندون کە گەشتیارانی ئێران کاتێک سەردانی شوێنە پیرۆزەکان دەکەن  10 دۆلاریان لێوەردەگیرێت، بەڵام بۆ کوردستان بڕی 40 دۆلار تا 60 دۆلاریان لێوەردەگیرێت، ئەمەش بوەتە ھۆکارێک بۆ کەمبونەوەی ژمارەی گەشتیاران و زیانی بە ھەردوولا گەیاندووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ئێستادا ھەوڵەکان بەردەوامە و لەکەمترین ماوەدا کار بۆ لابردنی ئەو بڕە پارەیە دەکرێت بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان ئازادانە سەردانی ھەرێم بکەن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure