فه‌یسبووك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ زیادده‌كات

هەواڵ / زانست :: 02/07/2018‌ :: 776‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
سایتێكی تایبه‌ت به‌ هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژیا ئاشكرایده‌كات، فه‌یسبووك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ تۆڕەکەی زیادده‌كات كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن بزانن رۆژانه‌ و هه‌فتانه‌ چه‌ند كاتژمێر فه‌یسبووك به‌كارده‌هێنن. 

به‌پێی سایتی (ماشابه‌ڵ) ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ یارمه‌تی به‌كارهێنه‌ران ده‌دات ئاگاداری ئه‌و كاتانه‌بن كه‌ له‌سه‌ر فه‌یسبووك به‌سه‌ری ده‌به‌ن ویارمه‌تیان ده‌دات كاته‌كانیان باشتر رێكبخه‌ن. 

به‌پێی ئه‌و سایته‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ كاتی زیاتر بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و سایته‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ و وایان لێبكات پشووه‌دانیان بیرنه‌چێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ زۆركات فه‌یسبووك به‌ به‌فیڕۆده‌ركاتی خه‌ڵكی و شێواندنی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی تۆمه‌تبارده‌كرێت. 

له‌ ئێستادا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌رده‌ست نییه‌، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌ دزه‌پێكراوه‌كان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا زیادده‌كرێت. 




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure