"راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌كى به‌مه‌به‌ست و تاوانێكى هه‌ڵبژاردنه‌"

هەواڵ / عێراق :: 30/06/2018‌ :: 565‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى له‌ كۆمسیۆنى باڵای سەرنەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌لبژارنه‌كان، هه‌ڵه‌یه‌كى به‌مه‌به‌ست و تاوانێكى هه‌ڵبژاردن بوو.


سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران، له‌ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ وته‌یه‌كدا له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند "راده‌ستكردنى داتاكان و به‌راوردكردنى به‌و رێژانه‌ى ئاشكراكرا، له‌گه‌ڵ ژماره‌ى كۆپى ئه‌لیكترۆنى كه‌ راده‌ست نه‌كراوه‌، له‌ زۆربه‌ى پارێزگان، دواى ئاشكراکردنیان زۆر جیاواز بوو".

رونیشیكرده‌وه‌ "راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان به‌و خێراییه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كى به‌مه‌به‌ست و به‌تاوانى هه‌لبژاردنیش داده‌نرێت".

به‌وته‌ى كاكه‌یی "كۆمسیۆن كۆپى سی دى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنی له‌ كاتێكى دیاریكراودا له‌ كیانه‌ سیاسییه‌كان شارده‌وه‌، ئه‌وه‌ش بوارى ره‌خساند كه‌ ساخته‌كاریى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure