"به‌ فشاری تورکیا بەشی کوردی ئاژانسێكی جیهانیی داخرا"

هەواڵ / کوردستان :: 30/06/2018‌ :: 739‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕژ، هانا چۆمانی 
ئەندامی دەستەی کارگێری لە ئاژانسی سپۆتینگی روسی رایده‌گه‌یه‌نێت بەهۆی فشارەکانی تورکیا بۆ سەر روسیا و بەرپرسانی ئاژانسی سپۆتینگی روسی، ئەمڕۆ شەممە ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٨ به‌ ره‌سمیی بەشی کوردی کرمانجی ئاژانسی سپۆتینگی روسی داخرا.


عوسمان باشقاڵی، ئەندامی دەستەی کارگێری بەشی زمانی کوردی کرمانجی لە ئاژانسی سپۆتینگی روسی بەدواڕۆژی وت "مانگی شوباتی ئەمساڵ لەرێی نوسراوێکی فەرمی وەک کوردانی روسیا و رۆژنامەنوسان و کارەماندانی کوردی بەشی کرمانجی لە سپۆتینگ داوامان کرد بەشی کوردی سۆرانی لە پاڵ کرمانجی لە ئاژانسەکە بکرێتەوە، بەڵام کاتێ تورکەکان ئەوەیانزانی، دەستیان بە فشار و کاری خۆیان کرد و داوایان کرد بەشی کرمانجیش دابخرێت".

وتیشی "بڕیاربوو بەشی سۆرانی لە ئاژانسی سپۆتینگ لە شاری هەولێر بکرێتەوە، بەڵام تورکەکان لەرێی فشار بۆ سەر بەشی تورکی و کوردی کرمانجی کە کەسێکی ئازەری بوو لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەستیپێکرد تا بەشی کوردی کرمانجی دابخرێت لە ئاژنسەکە، دواجار سەرکەوتوو بوون و بەشەکەیان داخستن".

وتیشی "ئەمڕۆ شەممە ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٨ دواین رۆژی هەواڵەکانی کرمانجی بوو لە ئاژانسی سپۆتینگی روسی و بە ره‌سمی بەشەکە لەسەر داوا و هەوڵی تورکیا داخرا".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure