سبه‌ینێ عەبادی بڕیارێک دەردەکات هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 30/06/2018‌ :: 14567‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ئاشكراى ده‌كات، تا ئێستا یاسایی تاریفه‌ى گومرگى نه‌چووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیران بڕیارى یه‌كلایی له‌باره‌وه‌ بدات کە لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت.


عه‌لادین ئه‌لقه‌یسى، به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاند و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "یاسای تاریفه‌ى گومركى تا ئێستا له‌ هیچ كام له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و نه‌چووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنەوە".

رونیشكردووه‌ته‌وه‌ "ده‌سته‌كه‌یان رێنماییه‌كانى یاساكه‌ى ناردووه‌ بۆ ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سبه‌ینێ ئێواره‌ ده‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیاری جێبه‌جێكردن یان نه‌كردنى ده‌رده‌كرێت".

عه‌لادین ئه‌لقه‌یسى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ "یاسا نوێیه‌كه‌، نرخه‌كان به‌رزناكاته‌وه‌ وه‌ك باس ده‌كرێت، به‌ڵكو یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ سه‌قامگیریی و هه‌روه‌ها تاریفه‌ گومرگیه‌ نوێیه‌كه‌ سروشتى ئه‌و كاڵاوشه‌مه‌كانه‌ى هاورده‌ ده‌كرێن جیاده‌كاته‌وه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure