"کیم ترەمپی هەڵخەڵەتاند"

هەواڵ / جیهان :: 30/06/2018‌ :: 2257‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ

کەناڵی 'ئێن بی سی' ئەمریکی ئەمڕۆ شەممە لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکرد، کۆریای باکور لە دوای رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی، پیتاندی یۆرانیۆمی زیادکردووە.

لە راپۆرتەکەدا 12 بەرپرسی ئەمریکی کە رەتیانکردووە ناویان بڵاوبکرێتەوە، ئاشکرایانکردووە کە پیۆنگ یانگ رێژەی بەرهەمهێنانی سوتەمەنی بۆ بەکارهێنانی لە چەکی ئەتۆمیدا بەرێژەی دوو هێندە لە چەند ناوچەیەکی نهێنیدا زیادکردووە، تەنانەت لەو کاتەنەی لە گفتوگۆدا بوون لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەناڵی ئێن بی سی کە لە زاری ئەو بەرپرسانەی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، هەڵسەنگاندنە سیخوڕییەکان پێچەوانەی ئەو قسەیەی دۆناڵد ترەمپ دەردەخەن کە تیایدا وتبوی "چیتر کۆریای باکور هەڕەشەیەکی ئەتۆمی نییە".

رۆژی 12ی ئەم مانگە ترەمپ و کیم جۆنگ-ئۆن لە سەنگافورە کۆبوونەوەو لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن، بێئەوەی دانانی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکور بەپێی کاتێکی دیاریکراو رابگەیەنن.

لەوبارەیەوە بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت "پیۆنگ یانگ بەردەوامە لە هەڵخەڵەتاندنی ئێمە لەسەر کەیسی چەکی ئەتۆمی و ژمارەی چک و موشەکەکانیان".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure