نوێترین زانیاری لەسەر بەرزبوونەوەی پله‌كانی گه‌رما لەم هەفتەیەدا

هەواڵ / کوردستان :: 30/06/2018‌ :: 6004‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌رپرسێكی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی ئەم هەفتەیەدا پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن، ده‌شڵێت "له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتووەوە پله‌كانی گه‌رما بۆ 46 پله‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌".

 
بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، لە هه‌ولێر  له‌ رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 30 حوزه‌یران و 1ی ته‌مووزی 2018، پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه‌ بۆ 38 و 39 پله‌، له‌ سلێمانیش پله‌كانی گه‌رما 36 بۆ 37 پله‌ ده‌بێت و له‌ دهۆكیش پله‌ی گه‌رما 35 ده‌بێت.

وتیشی "له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 2ی ته‌مموز، پله‌ی گه‌رما به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌چنه‌وه‌ به‌جۆرێك له‌ هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 42 پله‌ ده‌بێت و له‌ سلێمانی 41 پله‌ و له‌ دهۆكیش 40 بۆ 41 پله‌ ده‌بێت".

ئەوەشی وت "له‌ رۆژانی سێشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما هێشتا روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كات، به‌جۆرێك هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 46 پله‌ و سلێمانی 45 پله‌ و له‌ پارێزگای دهۆكیش پله‌كانی گه‌رما 43 پله‌ ده‌بێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە