كه‌شناسى هه‌رێم: شه‌پۆڵێكى خۆڵبارین چه‌ند ناوچەیەکی کوردستانی گرتۆته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 29/06/2018‌ :: 6084‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینەی پارێزگاى كه‌ركوك و دووز خوورماتووى گرتۆته‌وه‌ ئاستى بینینه‌كه‌ى دوو كیلۆ مه‌تره‌و کاتی کۆتایی هاتنیشی نادیارە.


دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى شه‌پۆڵێكى خۆڵبارین و تۆز سنورى كه‌ركوك و دووز خورماتووى گرۆته‌وه‌و به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمیش هاتووه‌ "شەپۆلێکى تۆز و خۆڵ شارى کەرکوک و دووز خورماتووى گرتۆتەوە به‌م هۆیه‌وه‌ مەودای بینینى ئاسۆیى کەمبۆتەوە لە کەرکوک". 

له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، به‌هۆى خۆڵبارینه‌كه‌وه‌ له‌ سنورى كه‌ركوك مەوداى بینین دوو كیلۆ مه‌تره‌و لە دووز خورماتووش تەنها 800 مەترە. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌شناسى هه‌رێم هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ماوه‌ى كۆتایى هاتن و به‌رده‌وام بوونى خۆڵبارینه‌كه‌ نه‌داوه‌.

 

کەشناسی هەرێم ئەوەشی رونیکردووەتەوە، بەهۆی خێرایى با خۆڵبارین لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانى هەرێم بەردەوامەو مەودایى بینینى ئاسۆی کەمبۆتەوە بۆ:

هەولێر 5 کم
شەمامک 3 کم
چەمچەماڵ 2 کم
دهۆک 9کم
زاخۆ 9 کم
کەرکووک 1 کم
دووز 800 مەتر






  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە