تورکیا پەرلەمانتارێکی پێشوو دەستگیردەکات

هەواڵ / جیهان :: 29/06/2018‌ :: 443‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ
دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانیان لە پارتی گەلی کۆماری، بە تۆمەتی پەیوەندی بە فەتحوڵا گولەنەوە دەستگیرکرد.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشیتد پرێس، ئارین ئەدریم، پەرلەمانتاری پێشوو لە ئەنقرە دەستگیرکراوەو دواتر گواستراوەتەوە بۆ ئەستەنبول کە دادگای ئەو شارە فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردبوو.

دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن، ئارین ئەدریم یارمەتی "گروپە تیرۆریستییەکانی" داوە بەبێ ئەوەی ئەندام بێت تیایاندا، بەڵام ناوبراو ئەو تۆمەتەی رەتکردەوە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەردیم پشتیوانی فەتحوڵا گولەنی کردووە کاتێک سەرنوسەری رۆژنامەی "کارشی" بووەو لە رێگەیەوە چەند بەڵگەیەکی گەندەڵی حکومەتەکەی ئەردۆغانی بڵاودەکردەوە.

بەهۆی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە، پێدەچێت ئارین ئەردیم تا 22 ساڵ زیندانی کردن سزا بدرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure