200 گه‌شتیار له‌فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر گیریان خواردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 28/06/2018‌ :: 3553‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
زیاتر له‌ 9 كاتژمێره‌ 200 گه‌شتیار له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر گیریار خواردووه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش ئاشكرایده‌كات، كێشه‌كه‌یان دروستبوونی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌ له‌فڕۆكه‌كه‌یان و ناتوانن گه‌شت بكه‌ن.  


عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "به‌پێی ئه‌و كاته‌ی دیاری كرابوو له‌لایه‌ن كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئه‌تڵه‌س ده‌بوایه‌ له‌كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كه‌یان به‌ره‌و توركیا بفڕێت، به‌ڵام به‌هۆی بوونی كێشه‌ی ته‌كنیكی فڕۆكه‌كه‌ نه‌یتوانیەوە بفڕێت و گه‌ڕایه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر".

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر وتیشی "ئه‌م ئێواره‌یه‌ جارێكی تر فڕۆكه‌كه‌ هه‌وڵیدا بفڕێت به‌هه‌مان شێوه‌ نه‌یتوانی و كێشه‌ ته‌كنییه‌كه‌ دروست بوویه‌وه‌و ناچار فڕۆكه‌كه‌ نیشتووەتەوە"‌. 

عه‌لی ره‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا ستافی فڕۆكه‌كه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێریش نازانن كێشه‌كه‌ چییه‌و هیچ كاتێكیش دیار نییه‌ كه‌ی گه‌شته‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 

ناوبراو ئاشكراشیكرد، فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌ڕووی ئیدارییه‌وه‌ بێ سه‌روبه‌رەیە ‌و كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌ ده‌م خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ نایەن و كه‌سێك وه‌ڵامیان ناداته‌وه‌و گه‌شتەكه‌شیان زۆر دواكه‌وتووه.

بەوتەی ئەو بەرپرسە خۆجێییەی هەولێر، ستافی ئه‌منی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هەولێر ئاماده ‌نین كه‌لوپه‌لی گه‌شتیاره‌كان بده‌نه‌وه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە