دادگای سلێمانی چوار کەس سزادەدات

هەواڵ / کوردستانی :: 28/06/2018‌ :: 753‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار کەس لەسەر ماددەی ھۆشبەر رادەگەیه‌نێت و دادگاش سزایان دەدات.


رزگار ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند، له‌ درێژه‌ى كار و چالاكییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى، به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانى پێكردنى هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كى هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكى نایاسایی، هێزه‌كانمان توانیان رۆژى 2018/1/10 له‌ سلێمانى چوار كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌پێی مادده‌ى (14 مخدرات)، له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى /2، رۆژى 2018/6/25 ئەو چوار کەسە سزادران".

ئاماژەی بەوەشدا، تاوانبار (ئـ ، ج ، ع) له‌دایكبوى ساڵى (1983) ره‌گه‌زى (نێر)، پیشه‌ى كاسب سزادرا بۆ ماوه‌ى (1) ساڵ و غرامه‌كردنى به‌بڕى (450.000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار. (ع ، ج ، ص) له‌دایكبوى ساڵى (1998) ره‌گه‌زى (نێر) پیشه‌ى كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ى (6) مانگ و غرامه‌كردنى به‌بڕى (450.000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.  (أ ، ج ، ص) له‌دایكبوى ساڵى (1997) ره‌گه‌زى (نێر)، پیشه‌ى كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ى (6) مانگ و غرامه‌كردنى به‌ بڕى (450.000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار. (هـ ، م ، ك) له‌دایكبوى ساڵى (1988) ره‌گه‌زى (نێر) پیشه‌ى كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ى (6) مانگ و غرامه‌كردنى به‌بڕى (450.000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure