دوو کەس بە 9 دەمانچەی‌ بێ مۆڵەتەوە دەستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: 28/06/2018‌ :: 1719‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند کە شەوی‌ ڕابردو 27ی حوزەیرانی 2018 لەلایەن بنکەی‌ پۆلیسی‌ سەرچناری‌ سەر بە بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە 9 دەمانچەی‌ بێ مۆڵەتیان پێبووە.


ئەوەش راگەیەنراوە، تۆمەتباری‌ یەکەم ناوی‌ (ژ، ع، غ) دانیشتوی‌ شاری‌ هەولێرە و دوو دەمانچە و 10 داری‌ کارەبایی‌ و 11 سیمکارتی‌ بێ پێشینەی‌ پێبووە، ئەو دەمانچانەی‌ لەشاری‌ هەولێرەوە هێناوە بۆ سلێمانی‌‌ و بەنیاز بووە لەشاری‌ سلێمانی‌ بیانفرۆشێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباری‌ دووەم ناوی‌ (م، ن، ع) دانیشتوی‌ قەزای‌ چەمچەماڵە و 7 دەمانچەی‌ بێ مۆڵەتی‌ پێبووە.

باس لەوەشکراوە، پاش ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كان‌ و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌مانچه‌ و داری كاره‌بایی‌ و سیمكارته‌كاندا، له‌ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە بەفەرمانی‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ (21) لەیاسای‌ هەڵگرتنی‌ چەکی‌ بێ مۆڵەت به‌ندن‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure