ئێران لەدوای 9 ساڵ بنکەیەکی ئەتۆمی خستەوەکار

هەواڵ / جیهان :: 28/06/2018‌ :: 573‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ماڵپەڕی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، رۆژی چوارشه‌ممه‌ 26ی حوزه‌یرانی 2018، ئاشكرایكرد کە پێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی یو ئێف 6 له‌ شاری ئەسفه‌هان دوای 9 ساڵ، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وە خراوەتەوەکار.


فدریکا مۆگرینی، به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، وتی "ئه‌و كرده‌وه‌یەی ئێران پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نییە، بەڵام وا لە جیهان دەکات  کە ئیدی باوەڕی بە ئێران نەمێنێت".

ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئایه‌توڵا خامه‌نه‌یی، دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌تنی ئه‌تۆمی له‌ 8ی ئایاردا، داوای له‌ ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كردبوو توانای ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌ بگەیەنێته‌ 190 هه‌زار سوو کە یەکەی پیتاندنی یۆرانیۆمە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure