نەتانیاهۆ پشتیوانی لەخۆپیشاندەرانی ئێران دەکات

هەواڵ / جیهان :: 28/06/2018‌ :: 318‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا وێڕای ستایشی تیمی تۆپی پێی ئێران و ئازایه‌تییه‌كانیان، پشتگیری و پاڵپشتی خۆی بۆ هاووڵاتیان و خۆپیشاندەرانی ئێران ڕاگه‌یاند.


بنیامین نەتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا كه‌ له‌ (بی بی سی فارسی) و زۆربه‌ی میدیا جیهانییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وە، بۆ دووه‌مینجار پەیامێك ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیانی ئیران ده‌كات و ده‌ڵێت "من ماوه‌یه‌ك یاری تۆپی پێم كردووه‌، باش ده‌زانم گەڕاندنه‌وه‌ی پەناڵتی رۆناڵدۆ كارێكی ئاسان  نییه‌، ئه‌و كاره‌ی كه‌ تیمی ئێران بە ئازایەتی ئەنجامیدا جێگەی بایەخە".

دەشڵێت "تیمی ئێران له‌ یاریگادا و هاووڵاتیانیش له‌ شه‌قامه‌كان ئازایه‌تی و بوێریی خۆیان نیشانداوه‌ و ئێمه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یەین و ستایشیان ده‌كه‌ین".

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێسرائیل جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دەكاته‌وه‌ "كێشه‌كانی ئێران به‌ ده‌ستی هاووڵاتیانی چاره‌سه‌رده‌بێت، بۆیه‌ ئێمە هه‌وڵده‌دەین په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی ئێران هەبێت".

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "هیوام ئه‌وه‌یه‌ به‌مزووانه‌ له‌ ئێرانی ئازاددا  یاری نێوان ئێران و ئیسرائیل ببینین، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ردوولا براوه‌ین".

وه‌رگێڕان: ئازوو محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure