هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئه‌مریكا بۆ سه‌روو ئاستى زۆربه‌ى وڵاتانى ئۆپێك به‌رزده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 28/06/2018‌ :: 236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئه‌مریكا هه‌فته‌ى رابردوو بۆ ئاستێكى پێوانه‌یى به‌رزبوه‌وه‌ و زیاتره‌ له‌و بڕى كه‌ زۆربه‌ى وڵاتانى ئۆپێك هه‌نارده‌ى ده‌كه‌ن.


به‌پێى ئاماره‌كانى ئیداره‌ى زانیارى وزه‌ى ئه‌مریكا و دواى هه‌ژماركردنى سوته‌مه‌نییه‌كانى وه‌ك گازۆیل و به‌نزین و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانى دیكه‌، كۆى هه‌نارده‌ى ويلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ هه‌فته‌ى رابردوودا بۆ 8.5 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا به‌رزبوه‌وه‌ته‌وه‌.

هاوكات به‌رهه‌مى نه‌وتى خاوى ئه‌مریكاش، به‌شێوه‌یه‌كى پێوانه‌ى به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 10.9 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ له‌م مانگه‌دا بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌.

له‌ئێستا له‌سه‌ر ئاستى جیهان، به‌رهه‌مى نه‌وتى خاوى ويلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ دواى روسیا كه‌ 11 ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێت، گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مێنه‌رى نه‌وتى خاوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure