ئێران؛ ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆلار و ئاڵتوون ده‌كڕن سزا ده‌درێن

هەواڵ / جیهان :: 27/06/2018‌ :: 386‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دوای به‌رزبوونه‌وی نرخی دۆلار بۆ نۆ هه‌زار تمه‌ن له‌ ئێراندا، ده‌سه‌ڵات دادوه‌ری ئه‌و وڵاته‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات سه‌رقاڵی كڕین و كۆكردنه‌وه‌ی دۆلار و ئاڵتونن له‌ بازاره‌كانی ئێراندا.

ئاژانسی ئیسنای ئێرانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ی حوزه‌یران  له‌ زاری ناسر سێراج سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌ی چاودێری كاڵا و ئابووری گشتی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌س پاره‌كانیان خستووته‌ بازارَه‌وه‌ و رێژه‌یه‌كی زۆر دۆلار و ئاڵتوونیان كڕیوه‌ و زیانێكی زۆریان له‌ ئابووری ئێرانداوه‌.

سێراج ده‌شڵێت "ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی 31 ساڵان ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ به‌ به‌هایی 53 ملیار و په‌نجاو پێنج ملیۆن تمه‌ن ئاڵتوونی كڕیوه‌.

ئه‌م ده‌ستگیركردنانه‌ دوایی هه‌ڕه‌شه‌ی سادق لاریجانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، به‌ له‌سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن به‌ ئاڵۆزكردنی دۆخی ئابووری ئێران ده‌ستیپێكردووه‌ .

په‌رله‌مانی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ تۆمه‌تی كرینی دۆلار و ئاڵتوون ده‌ستگیركراون به‌ هۆكاری، ناجێگیربوونی نرخی دۆلار و ئاڵتوون و قه‌یرانی دۆلار و ترس و دلًَه‌راوكێ له‌ ناو هاووڵاتیان ده‌زانن و به‌ پێی یاسای ئیسلامی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی یاسای خراپه‌كاری و سزای له‌ سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.

ناسر سێراج  جه‌ختده‌كاته‌وه‌، كه‌ "رێگه‌ ناده‌ین هه‌ركه‌س توانایی دارایی هه‌بوو، به‌ حه‌زی خۆی ئابووری ئێران بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و ئێمه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌م كرده‌وانه‌دا هه‌یه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ زوترین كاتدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure