وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەسەر ڤایرۆسێك روونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 27/06/2018‌ :: 2236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت، بوونی ڤایرۆسی نەخۆشی (الحمی النزیفية)  کە بە کریمیا کۆنگۆ ناسراوە و لە هەرێمی کوردستان بنبڕ کراوە، ئەوەش دەخاتەڕوو، لە سنوری شارەكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق چەند حاڵەتێکی نوێ تۆمارکراون.


دکتۆر خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند، نەخۆشی ڤایرۆسی (الحمی النزيفية) کە لەڕێی مەڕ و ماڵاتەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، لەهەرێمی کوردستان هیچ مەترسی نییە و بنبڕکراوە تەنیا لە مانگی رابردوو حاڵەتێک هەبوو کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا و دواتر رێکارەکان گیرانە بەر و کۆنترۆڵ کراوە.

وتیشی "نەخۆشییەکە هێندە بەر بڵاو نییە، بەڵکو لەو شوێنانە هەیە کە مەڕ وماڵاتی لێ بەخێو دەکرێت وەزارەتی تەندروستیش رێوشوێنەکانی گرتۆتەبەر".

روونیشکردەوە، بەپێی چەند سەرچاوەیەکی میدیایی ئەوە بڵاوکراوەتەوە گوایە لە خواروو ناوەڕاستی عێراق ڤایرۆسەكە هەیە و مەترسی هەیە بگاتە هەرێمی کوردستانیش، بەوتەی د. خاڵس، "لەکوردستان نەخۆشییەکە نە هەیە و نە دووبارەش دەبێتەوە".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی وەرزی گەرماوە ژمارەیەک ‌نەخۆشی هەن له‌ڕێگه‌ی خواردن و خواردنه‌وەوە‌ ده‌گوازرێته‌وه، دەبێت هاوڵاتیان ئاگادار بن و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکەن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure