ئەفسەرێکی کورد دوای شەش مانگ زیندانیکردن ئازادکرا
هەواڵ / کوردستان :: 27/06/2018 :: 453 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی حوزەیران عەمید کاوە غەریب بەڕێوەبەری ئەکادیمیای پۆلیسی کەرکوک ئازادکرا، دوای زیاتر لەشەش مانگ زیندانیکردن.
سەرچاوەیەک لەدادگای کەرکوک بەدواڕۆژی وت "لەلایەن دادگای کەرکوکەوە بڕیاردرا بە ئازادکردنی عەمید کاوە غەریب، دوای ئەوەی هیچ لەتۆمەتەکان کە لەدژی تۆمارکرابوون، ساغنەبوونەوە بەسەریدا".
وتیشی "ناوبراو لە 11ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە بەتۆمەتی کوشتن و رفاندنی چەند هاوڵاتییەکی عەرەب بەند كراوە".
عەمید کاوە غەریب لەچوار ساڵی شەڕی داعش بەڕێوەبەری پۆلیسی داقوق بوو، دواتر کرا بە بەڕێوەبەری ئەکادیمیای پۆلیسی کەرکوک.
دواڕۆژ پەیوەندی کرد بە ئەفسەری ناوبراوەوە، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.