بومەلەرزەیەک هەڵەبجە و شارەزووری گرتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 26/06/2018‌ :: 479‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
ئەمشەو سێشەممە، بومەلەرزەیەک سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سەیدسادقی گرتەوە و هاوڵاتیان بەڕوونی هەستیانپێکرد.


کاتژمێر 8:56 خولەکی ئەمشەو بوومەلەرزەیەک ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەی گرتەوە و هاوڵاتیان بەڕوونی هەستیان پێکرد، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئامێری پێوانەکردنی بومەلەرزەوە گوڕەکەی نەزانراوە.

ئەحمەد عابد، شارەزای بواری جیۆلۆجی بە دواڕۆژی وت "ئەو بومەلەرزانەی هاوڵاتیان هەستیپێدەکەن گوڕەکەیان لە نزيکی 4 پلەدایە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure