رێکخراوێکی ئەڵمانی هاوکاری دەگەیەنێتە ئاوارەکانی هەرێم

هەواڵ / کوردستان :: 26/06/2018‌ :: 640‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
رێکخراوی باڵی یارمەتی 'Wings of Help'ی ئەڵمانی لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان، کاروانێک هاوکاری گەیاندە ئاوارەکان و بڕیاریشدرا خوێندنگایەکی گەورەی کۆمپیوتەری بۆ ئاوارەکان بکاتەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە فرانک فیری، سەرۆكی رێكخراوی (WOH)ی ئەڵمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ پانابەر و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا دواین کاروانی هاوکاری بریتیە لە گەیاندنی (٥٤) پالێت لە پیسكیتی پڕۆتین و دایبی و شیری وشك بۆ منداڵان و (٢٠) كۆمپیوتەر تایبەت بۆ کامپەکان".

وتیشی "رێکخراوەکە بە پاڵپشتی حكومەت و كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا ئەو هاوكارییانە ڕەوانەی كوردستان دەكات و بەردەوامیش و دەبێت".

سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ ئاشكراشیكرد، دواین کاریش کە بڕیاری لێدراوە ئەوەیە کە خوێندنگایەکی كۆمپیوتەری بۆ ئاوارەکان و پەنابەران دروستدەكەین، تیایدا زانستی نوێ و پڕۆژە و دۆزینەوەی هەلی كار و پڕۆگرام و نێتۆرک و کارکردن بە وێب سایت دەخوێنرێت و بە زانستی ئاوارەکان فێردەکرێن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure