پارتی بەشداری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق ناکات

هەواڵ / کوردستان :: 26/06/2018‌ :: 466‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سبەینێ بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمان ناکەن، چونکە پێچه‌وانەی دەستورە.


عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 26ى حوزه‌یرانى 2018 لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "سبەینێ بایکۆتی دانیشتنەکەی پەرلەمان دەکەین، کە تایبەتە بە دەنگدان لەسەر هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان و درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان".

دەشڵێت "ئەو دانیشتنە پێچەوانەی ده‌ستورى عێراقە".

بڕیاره‌ سبه‌ى په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكات بۆ په‌سه‌ندكردنى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure