دواین نرخى دۆلار و تمه‌ن له‌ بازاڕه‌كاندا

هەواڵ / ئابوری :: 26/06/2018‌ :: 5389‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 26ی حوزەیرانی 2018 نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رامبه‌ر دینار  دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 450 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 450 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 700 دینار بوو.

راشیگه‌یاند "به‌هاى تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 750.000 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا لەكردنه‌وه‌ى بازاردا 100 دۆلار بە 803.000 تمه‌ن بوو.
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌را به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 700 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 450 دینار

- به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن :-
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 803.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 750.000 تمه‌ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure