روسیا داهاتى گه‌شتوگوزاریى مۆندیالى 2018 ئاشكراده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 26/06/2018‌ :: 312‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى په‌ره‌پێدانى ئابوورى روسیا ئاشكرايده‌كات به‌هۆى چالاكییه‌ جۆربه‌جۆره‌كانى مۆندیالى 2018 كه‌رتى گه‌شتوگوزار بوژانه‌وه‌ى به‌رچاوه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.


له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌، داهاتى گه‌شتوگوزاریى یارییه‌كانى مۆندیاڵ ده‌گاته‌ زیاتر له‌ دوو ملیار دۆلار، ئه‌وه‌ش به‌هۆى چوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ گه‌شتیار و هانده‌ران بۆ روسیا.

مه‌كسیم ئوریشكین، وه‌زیرى په‌ره‌پێدانى ئابوورى روسیا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ سزاكانى خۆرئاوا كاریگه‌رى له‌سه‌ر یارییه‌كانى مۆندیال و هاتنى گه‌شتیاران نه‌بووه‌، به‌وپێیه‌ى یارییه‌كان روداوێكى گرنگه‌ و هه‌مووان گرنگى پێده‌ده‌ن.

رۆژى 14ى حوزه‌یران يارییه‌كانى مۆندیالى 2018 له‌ روسیا ده‌ستپێكردوه‌ و تائێستاش به‌رده‌وامه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure