له‌یه‌ك مانگدا 560 كه‌س به‌ لێبووردنى گشتى ئازادكراون

هەواڵ / کوردستانی :: 26/06/2018‌ :: 534‌ جار بینراوە

تاگ :: داد

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، له‌ ماوه‌ى یه‌ك مانگدا له‌ هه‌رێمى كوردستان 560 كه‌س به‌ لێبووردنى گشتى ئازادكراون كه‌ ئه‌وانه‌ پێشتر له‌سه‌ر تاوانى كوشتن و دزیكردن زیندانیكراون. 


عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر له‌میانه‌ى به‌شداریكردنى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێردا رایگه‌یاند، له‌ هه‌موو دونیا نه‌بووه‌ كه‌سێك له‌سه‌ر تاوانى كوشتن ده‌ستگیركرابێت و دادگا بڕیارى زیندانیكردنى بۆ ده‌ركردبێت ئه‌و كه‌سه‌ به‌ لێبووردنى گشتى ئازاد بكرێت. 

وتیشى "له‌ ماوه‌ى یه‌ك مانگدا كه‌ یاساى لێبووردنى گشتى كه‌وته‌ بوارى جێبه‌جێكردنەوە حكومه‌ت 560 تاوانبارى كه‌یسه‌كانى كوشتن و دزیكردنی ئازاد كردوە". 

به‌رپرسه‌كه‌ى پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، داوایان له‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان كردووه‌ كه‌ یاساى لێبووردنى گشتى سنورداربكرێت و ئازادكردنه‌كه‌ كه‌سێك نه‌گرێته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكى كوشتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كان كه‌ كوشتن زۆر بووه‌ و هه‌بوونى چه‌ك له‌ ده‌ستى خه‌ڵكیش مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵك دروستكردووه‌. 

عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ڵمه‌تى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌ك له‌ پارێزگاكانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك به‌سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌كانەوە به‌رده‌وامده‌بێت و هه‌ر كه‌سێكیش چه‌كه‌كەى ده‌ستى به‌سه‌ردابگیرێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كه‌کەى پێنادرێته‌وه‌ و له‌دادگاش تووشى سزاده‌كرێته‌وه‌. 

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى چه‌كى نایاساییش ناوبراو وتى "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ سه‌رجه‌م كافتریا و شوێنه‌ گشتییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌ و رێگه‌ نادرێت هیچ كه‌سێك له‌و شوێنانه‌ش چه‌كى لابێت و چه‌كه‌كه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە