دواڕۆژ
حه‌شدی شه‌عبی له‌باره‌ی داوای ئه‌مریكا به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك و ناوچه جێناکۆکەکان ههتادهنگ و رایگه‌یاند، ئه‌و داوایه‌ی ئه‌مریكا "ده‌ستێوه‌ردانێكی بێمانه و گه‌مژانه‌یه"
عه‌لی حسه‌ینی، وته‌بێژی میحوه‌ری باكور له حه‌شدی شه‌عبی به "به‌غداد ئه‌لیه‌وم"ی وت "داواكه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردانێكی گه‌مژانه‌و بێمانایه، ئه‌مریكا مافی ئه‌وه‌ی نییه كه ئه‌و جۆره داوایانه له حكومه‌تی عێراق بكات، عێراق خاوه‌نی سه‌روه‌رییه‌كی ته‌واوه".
حسه‌ینی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، حه‌شدی شه‌عبی ڕێگه‌نادات به جێبه‌جێكردنی ئه‌وبڕیاره، زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسی و ئه‌منییه‌كان ئه‌و داوایه ره‌تده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشوتر جەنەراڵ جۆزێڤ ڤۆتێڵ، فەرماندەی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، رایگه‌یاندبوو "پێشمەرگە یەکێکە لە هاوبەشە سەرەکییەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەوان و هێزە عێراقییەکان رۆڵی باڵایان هەبوو لە ئازادکردنی چەندین ناوچە لەدەستی داعش، بەڵام هێشتا داعش چالاکە بۆیە پێویستە ئێمە وەك هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ پێشمەرگە و حکوومەتی عێراق هاوئاهەنگیمان بەردەوام هەبێت".
وتبوشی "پێویستە حکوومەتی عێراق و پێشمەرگە، لە ناوچە جێناکۆکەکان پێکەوە کار بکەن، بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسییەکانی داعش ببنەوە، ئەوکات ئێمەش وەك هاوپەیمانان ئەوپەڕی یارمەتییان دەدەین".