لە وەرگرتنی گەنمدا جوتیارانی سلێمانی زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌من

هەواڵ / ئابوری :: 25/06/2018‌ :: 711‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
بۆ ئەمساڵ بڕى وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەڕێژەیەکی بەرچاو  لەو ڕێژەیەی بەرھەم دێت كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و شارەزایەکی کشتوکاڵیش پێیوایە ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ دەبێتە ھۆکارێک کە جوتیاران واز له‌ چاندنى گەنم بهێنن.


وەسفی خەلیل، شارەزای بواری کشتوکاڵی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، لەساڵانی ٢٠١٥ بەدواوە حکومەتی عێراقی بڕی ٩٠٠ ھەزار تۆن گەنمی جوتیارانی ھەرێمى وه‌رده‌گرت، بەڵام بۆ ئەمساڵ ٣٢٠ ھەزار تۆن وەردەگرێت.

ڕاشیگەیاند، شاری سلێمانی ٨٠ ھەزار تۆنی لێوەردەگیرێت، لەکاتێکدا بەرھەمھێنانی گەنم لەشاری سلێمانی ٤٥٠ ھەزار تۆن گەنمە، ئه‌و ڕێژەکەمەش بۆشاری سلێمانی زیانی زۆر بەجوتیاران دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا جوتیاران گەنمەکانیان لەلایەن بازرگانانەوە دەکڕدرێت بەنرخێکی ھەرزان و بەرەو عێراقى دەبەن و لەوێش لەسایلۆکان دادەندرێت و بەحکومەتی دەفرۆشنەوە.

خەلیل، جەخت دەکاتەوە، جوتیاران تووشی بێئومێدی بوون لەو ڕێژە کەمەی گەنم کەلێیان وەردەگیرێت ئەوانیش لەئێستاوە دەیفرۆشن، کەدەبوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی  گەنمی جوتیارانی بكڕیایه‌ته‌وه‌".

حکومەتی عێراقی لە ٦/١٧ وە دەستیکردووە بەوەرگرتنی گەنم بە نرخی پلەیەک ٥٦٠ پلەدوو ٤٨٠ پلەسێ ٤٢٠.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure